كۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر بودجەی عێراق كۆتایی پێهات

‌پەرلەمانی عێراق
دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە تایبەت بوو بە خوێندنەوە دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2015ی عێراق، كۆتایی پێهات‌و لەكۆبوونەوەی دواتر دا دەنگی لەسەر دەدرێت.

كۆبوونەوەكە كە كاتژمێر 11ی ئەمرۆ دەستی پێكرد كەمێك پێش ئێستا كۆتایی پێهات.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بەسپی میدیای راگەیاند: لەكۆبونەوەكەی ئەمرۆدا هەڵوێستی لایەنەكان باش بوو و خوێندنەوەی دووەم‌و كۆتایی بۆ پرۆژە یاسای بودجە كرا‌و هەندێ لە تێبینییەكان مایەوە بۆ ئەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەدواداچوونی بۆبكات.

سەرچاوەكەی سپی وتیشی: كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا‌و لە كۆبوونەوەی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو سەرەتا لیژنەی دارایی راپۆرتەكەی خۆی پێشكەش دەكات‌و دواتر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2015ی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە.

بودجه‌ی‌ گشتیی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ 2015 ، بڕه‌كه‌ی‌ زیاتر له‌ 125 ترلیۆن دیناره‌و پشكی‌ هه‌رێمیش به‌پێی‌ رێژه‌ی‌ 17% زیاتره‌ له‌ 15 ترلیۆن دینار.



PM:03:51:12/01/2015