دوو رۆژی دیكە پشوو راگەیەنرا

بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی رایگەیاند ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەی ھەفتەی داھاتوو لە سەرجەم خوێندنگەکانی سنوری پەروەردەی سلێمانی پشوی فەرمییە .

م. نەجمەدین عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە میدیاكانی ڕاگەیاند، بەھۆی درێژکردنەوەی وادەی تاقیکردنەوەکان لەم ھەفتەیەدا، بڕیاریان داوە دوو ڕۆژی ھەفتەی داھاتوو بکەن بەپشوی فەرمی لە سەرجەم خوێندنگەکانی سنوری پەروەردەکەیاندا.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەی ھەفتەی داھاتوو کە ھاوکاتە بەبەرواری (٢١، ٢٢)ی ئەم مانگەیان دیاری کردووە، بۆ ئەو پشووە، ئەمەشی وەک قەرەبوکردنەوەیەک لەقەڵەمداوە بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی سنوری پەروەردەکەیان.



PM:04:14:13/01/2015