یاری هێڵی مەرگ ئەم زیانەی هەیە

یەكێك لەو یارییانەی كە كەسانێكی زۆر حەز بە سواربونی دەكەن لە زۆرێك لە شاری یارییەكانی وڵاتانی جیهاندا بونی هەیە، هێڵی ئاسنین یاخود سكەت ئەلمەوتە، بەڵام بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەڵمانی سواربونی ئەو یارییەو زیانی بۆ دڵی مرۆڤ هەیە.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی ئەڵمانی زانكۆی مانهام ئەنجامدراوە و نزیكەی (٥٥) كەسی تەمەن (٢٨) ساڵ بەشدارییان تێداكردووە.
ئەو كەسانەی بەشداری توێژینەوەكەیان لەوانە بوون كە زۆر سواری یاری هێڵی مەرگ بوون.
پشكنینەكان دەریانخستووە ئەو یارییە رێژەی هۆڕمۆنی ئەدریناڵین زیاددەكات و ئەوەش لێدانی دڵ لە خوولەكێكدا زیاددەكات، ئەو زیادبوونەش ئەگـەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ زیاد دەكات.
ئەمە جگە لەوەی هۆكارێكە بۆ توشبوون بە حاڵەتەكانی وەك جەڵتەی مێشك و تەقینی خوێن بەرەكان و دڵ كوتێ و خوێن بەربونی ناوەكی.
پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كەمترین كات سواری ئەو یاریانە بنن، ئەو كەسانەی كە نەخۆشیەكانی دڵ و فشاری خوێنیان لەگەڵدایە پێویستە بە هەموو شێوەیەك دووربن لە سواربونی ئەو یارییە.



PM:01:24:17/01/2015