"زیاتر لە 5 هەزار پێشمەرگە بەشداری هێرشەكەی موسڵیان كرد

‌مەسرور بارزانی
ئۆفیسی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی دوێنێ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای موسڵ، بڵاوکردووەتەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، سەعات 7 بەیانی رۆژی 21ی کانوونی یەکەمی 2015، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی بەرفراوانیان  بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەیەکی فراوان، لە باشووری بەنداوی موسڵ ئەنجام دا، بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەکە لە دەستی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش). زیاتر لە 5000 پێشمەرگە بەشداریان کرد لە ئەنجامدانی هێرشەکە، کە نزیکەی 1000 پێشمەرگەیان خۆبەشبوون، بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتانی هاوپەیمانان هێرشەکە ئەنجام درا.

پێشمەرگە لە چەندین قۆڵەوە هێرشەکانی بۆسەر بنکەکانی داعش دەستپێکرد، لە سەعات 8ی ئێوارە و دوای کۆتایی هاتنی هێرشەکانی بۆپێشمەرگە بۆ ئازادکرندی ئەو ناوچانە، نزیکەی 480 کیلۆمەتری چوارگۆشەی لە دەستی چەکدارانی داعش ئازادکرانەوە، کە ناوچەیەکی ستراتیژیی بووە، بە درێژای 40 کیلۆمەتر و بە قووڵای 12 کیلۆمەتر.

پێشمەرگە توانی بەرزاییەکانی بادۆشی ستراتیژی کۆنتڕۆڵ بکاتەوە، کە راستەوخۆ دەڕوانێتە سەر رێگەی سەرەکی باکووری شاری موسڵ، کە موسڵ و شارۆچکەی تەلعەفەر بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەو هۆیەشەوە جوولەی چەکدارانی داعش لە باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای شاری موسڵ، پەکخران.

پێشمەرگە توانی ناوچەی وانکێ لە دەستی چەکدارانی داعش پاککبکاتەوە، بەوهۆیەشەوە چەکدارانی داعشیان ناچارکرد، کە بەرەو باشوور لە رووباری دیجلە هەڵبێن، بەرەو موسڵ و تەلەعەفەر. بەوهۆیەشەوە مەترسی داعش لەسەر بەنداوی موسڵ لادرا، کە ئامانجێکی کۆنی داعشە، بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو بەنداوە، کە دەتوانێت زۆرترین وزە لە باکووری عێراق بەرهەم دەهێنێت.

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تەرمی زیاتر لە 200 چەکداری داعشی ناشت، کە لەدوای هەڵاتنی داعش لە ناوچەکە بەجێمابوون، چەندین تەرمی چەکدارە بیانییەکانی داعشی تێدابوو، کە خەڵکی رۆژهەڵاتی ئاسیا و چیچان بوون. زۆرینەی هەرەزۆریان لە کاتی شەڕ و ئازادکرندی شارەدێ و گوندەکانی شاهییە، عەمار بێت، کەراج، وانە، تەل زەهەب، کەهریج، موشیر بێت، حوزامییە، تەل خدر، جەمروود، ئاسکی موسڵ و تەل ریم کوژرابوون.

هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی، کە لەدوای هەڵاتنی داعش، بۆمبڕێژکراون، ئەو ناوچانە لەلایەن چەکدارەکانەوە بەشێوەیەکی بەربڵاو بۆمبڕێژکراون و پێشمەرگە ناوچەکان لەو بۆمبانە پاککدەکاتەوە، مەنسوور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەدوای تەواوبوونی شەڕەکان رایگەیاند "ئەوکاتە رێگە بە خەڵکی ناوچەکە دەدەین کە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵییان، کە ناوچەکەیان بەتەواوی بۆ دانیشتوانەکەی پاککدەکرێنەوە لە تەقەمەنییەکان و ئارامی تەواویان بۆ دەگێڕینەوە”.

چەکدارانی داعش، 14 هەوڵی هێرشکردنی خۆکوژی لەرێگەی ئۆتۆمۆبێلی پڕ لەتەقەمەنی بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە هێنا، بەڵام هەر هەموو هێرشەکان تێکشکێندران، 11 لەو ئۆتۆمۆبێلە بۆمبڕێژکراوانە، لەلاین هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێندران، 3 ئۆتۆمۆبێلە بۆمبڕێژکراوەکەی دیکەش لەلایەن فڕۆکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان تێکشکێندران. یەکێک لە ئۆتۆمۆبێلە بۆمبڕێژکراوەکانیش لە نزیک سەنگەرێکی پێشمەرگە تەقێندرایەوە، بەوهۆیەشەوە چوار پێشمەرەگ برینداربوون.  یەکێک ەل رزگاربووەکانیش گوتی "ئۆتۆمۆبێلە بۆمبڕیژکراوەکە لە یەکێک لە سووچەکانەوە هات، بە ماوەیەکی زۆر کورت هەستمان پێی کرد، کە پێشمانزانی زۆر لە ئێمە نزیکببووەوە، ئێمە زۆر خۆشبەختبوون کە لەناو یەکێک لە ئۆتۆمۆبێلە گوللە نەبڕەکانی بووین”.

شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامبوون تا ئێوارەی دوێنێ، پێشمەرگە بەردەوام بوو، لە فشارخستنە سەر چەکدارانی داعش بۆ هەڵاتن لەو ناوچانە، گەڕانەوەیان بەرەو موسڵ. راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، کە مەبەست لەو هێرشانە بۆ تێکدانی داعش بووە، نەک بۆ ئەوە بێت کە خەڵکی موسڵ سزابدرێن، کە ئەوانیش قوربانی دەستی داعشن "پێشمەرگە هیچ کەدیکی مەدەنی نەکوشتووە”، دووپاتیشیکردەوە کە لە تەوای هێرشەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و فڕۆکەی هاوپەیمانانیش هیچ کەسێکی مەدەنی بەرنەکەوتووە. راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش دووپاتیکردەوە، کە پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە فشارخستنە سەر چەکدارانی داعش و ئابڵووقەدانیان لەناو شاری موسڵ، پشتڕاستیکردەوە "داعش هەست بە تینی ئاگرەکەدەکەن”.



AM:11:55:22/01/2015