ئەمە دڵتەنگترین هونەرمەندە بۆ كۆچی دوایی شای سعودیە

بۆ كۆچی دوایی شا عەبدوڵای پاشای سعودیە چەندین هونەرمەندی ناسراوی عەرەب پرسەنامەی خۆیان ئاڕاستە كردووە.
دیارترین هونەرمەندەكانی عەرب وەك (ڕاغب عەلامە، ئیلیسا، هەیفا وەهبی، نانسی عەجرەم، ئەحلام،....) و چەندین هونەرمەندی دیكە پرسەنامەیان ڕاگەیاندووە.
لەنێوان هونەرمەنداندا مردنی شای سعودیە زۆرترین كاریگەری لەسەر ئەحلامی خانمە هونەرمەندی ئیماراتی دروست كردووە، لەودوای بڵاوبونەوەی هەواڵی كۆچی دوایی شاوە چەندین وێنە و نزا و وتەی سەبارەت بە شا لەڕێی پەیجەكانییەوە بڵاوكردتەوە و دڵتەنگی خۆی بۆ كۆچی دوای دەربڕیوە.
ئەم كاریگەرییە تەنها لەسەر ئەحلام خۆی نەبووە، بەڵكو كوڕەكەشی گرتەیەگی ڤیدیۆی خۆی بڵاوكۆدتەوە كە دەستی كردووە بە گریان و كاتێك باوكی لێ دەپرسێت چیتە، لە وەڵامدا دەڵێت " بۆ كۆچی شا عەبدوڵا بێتاقەتم".










PM:01:11:24/01/2015