بەپەلە.. گوندی مەلاعەبدوڵا بەخوێنی فەرماندەی پێشمەرگە لیوا حسێن مەنسور ئازاد كرا

هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرەبەیانی ئەمرۆ هێرشێكی بەربڵاویان بۆ ئازادكردنی گوندی مەلا عەبدوڵا دەستپێكرد‌و توانیان گوندی مەلا عەبدوڵا  و چەند گوندێكی ئەو ناوچەیە ئازاد بكەن‌و بەدەیان داعش بكوژن بەرامبەر ئەوەش فەرماندەی هێزی پیشمەرگە لیوا حسێن مەنسور شەهید بوو.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند كە بە مەبەستی ئازادكردنی گوندی مەلا عەبدوڵا كە دوێنێ 30 مانگ كەوتبووە دەست هێزەكانی داعش، پێشمەرگە دەستی بە پێشڕەوی كرد‌و گوندی مەلا عەبدوڵا و چەند گوندێكی ناوچەكەیان ئازاد كرد.

سەرچاوەكەی هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە كرد كە لەو هێرشەدا بەدەیان چەكداری داعش كوژراو برینداربوون، بەڵام لەئازاد كردنی ئەو ناوچانەدا پێشمەرگەی فەرماندە لیوا حسێن مەنسور‌و چەند پێشمەرگەیەكی دیكە شەهید بوون.

لیوا حسێن مەنسور ، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دوو لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان، هەروەها بەرپرسی هێزەكانی پێشمەرگە بوو لە ئازاد كردنی جەلەولا‌و سەعیدیەدا.





PM:02:03:31/01/2015