بەغدا تریلیۆنێك‌و 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات

بڕیارە تا رۆژی 10ی ئەم مانگەی بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانەی بانكەكانی هەرێم بكات كە بڕەكەی ترلیۆنێك‌و 200 ملیۆن دینارە.

لەمبارەیەوە سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلیڤانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند به‌ دڵنیایی و به‌ بێ دوودڵی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت، گوتی: ”دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ خه‌ڵكی كوردستان تاوه‌كو 10ی  ئه‌م مانگه‌ حكومه‌تی عێراق بودجه‌ بۆ بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كات، چونكه‌ بودجه‌ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كراوه‌ و ئه‌مرۆ تاوه‌كو سبه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارەوە په‌سند ده‌كرێت.

سه‌رحان ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ی خسته‌روو كاتێك سه‌رۆك كۆمار بودجه‌ په‌سند ده‌كات حكوومه‌تیش ده‌ست به‌ جێبه‌جێ كردنی ده‌كات، گوتیشی: ”یاساكه‌ له‌ 1ی 1ی 2015 جێبه‌جێ ده‌كرێت و تاوه‌كو 10ی شوباتیش به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێـت كه‌ تریلیۆنێك و 200 ملیار دیناره‌ مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌نێردرێت، له‌م مانگه‌شه‌وه‌ تا كۆتایی ساڵ به‌به‌رده‌وامی موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی  لیژنه‌ی  داراییی په‌رله‌مانی عێراق روونی كرده‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ جێبه‌جێ كردنی بودجه‌ی 2015ی هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌ و  یاسایییه‌ و كه‌س ناتوانێت جێبه‌جێی نه‌كات گوتیشی: ”سبه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراییی عێراق قسه‌ ده‌كه‌ین بۆ گرتنه‌ به‌ری  رێوشوێنه‌كانی ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان”.



PM:03:51:02/02/2015