له به‌یانێکدا که حیزبی به‌عس و که‌سی یه‌که‌می ئه‌و حیزبه، عێزه‌ت دوری له‌سه‌ر سووتانی فرۆکه‌وانه ئوردونیه‌که ده‌ریکردووه، به‌شه‌هید ناوزه‌دی ده‌که‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی رێکخراوی داعش بهێننن.
حیزبی به‌عس باڵی عێزه‌ت دووری و ناوبراو خۆشی له دوو به‌یانی یه‌ک به‌دوای یه‌کدا معاز کهساسبهیان به‌شه‌هید ناوزه‌د کرد.
ئه‌م به‌یانه‌ی عێزه‌ت دووری که به‌م شێوه‌یه هه‌ڵوێست دهدهیڕن له‌سه‌ر فرۆکه‌وانه‌که، پێشتر له حوزه‌یرانی ساڵی پاردا که داعش موسڵ و تکریتی داگیرکرد، ناوبراو به "شێره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی " داعشی ناوزه‌د ده‌کرد.
له هه‌ر دوو به‌یانه‌کدا که شه‌وی 7-2 بڵاوکرایه‌وه حیزبی به‌عس و دوری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌فسه‌ری پله یه‌ک مه‌عاز که‌ساسبه به‌رگری له خاک و عه‌رز و دین کردووه به‌رامبه‌ر خوارجهکانی ئه‌م چه‌رخه.
هاوکات باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌مه دژی هه‌موو به‌هایه‌کی ئینسانی و ئیسلامییه.
حیزبی به‌عس و سهکردهکهی به‌هیچ جۆرێک ناوی داعش ناهێنن و مه‌حکومی ناکه‌ن.
هه‌ندێک راپۆرتی ئیستخباراتی سه‌باره‌ت به‌شوێنی عێزه‌ت دووری که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو عێراقه‌وه داواکراوه، سه‌ره‌تا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌کرد که خۆی شاردۆته‌وه له سعودیه و ئوردون، به‌ڵام ئێستا چاو له‌سه‌ر قه‌ته‌رو تورکیایه که له‌یه‌کێک له‌و دوو وڵاته خۆی حه‌شار دابێت.