له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ی هه‌ر ڤیدۆیه‌کی داعش که سه‌ربڕینی که‌سێک یان چه‌ند که‌سێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گفتوگۆیه‌کی زۆر له‌سه‌ر کوالێتی وێنه‌گرتن و مۆنتاژکردن و ده‌رهێنانی ئه‌و ڤیدیۆیانه ده‌کرێت. به‌پێی دوا زانیاری ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و کاره بۆ داعش ده‌که‌ن بورتقغالی دانیشتووی به‌ریتانیان.
رۆژنامه‌ی (سه‌ندای تایمز) ی به‌ریتانی له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویکردۆته‌وه ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و کاره هونه‌ریه بۆ داعش ده‌که‌ن پێنج که‌سن.
به‌پێی زانیاریی رۆژنامه‌که ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌و تیمه ده‌کات لاوێکی 28 ساڵه ناوی نیرۆ سرایڤایه‌و خاوه‌نی 4 مناڵه له‌ساڵی 2012 چووه نێو ریزه‌کانی داعش له سوریا.
سرایڤا که له‌گه‌ڵ پێنج لاوی تردا له رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن ژیاوه تا له‌وێ بووه له ژێر چاودێری ده‌زگای موخه‌به‌راتی به‌یتانیدا بووه.
ئه‌م گه‌نجانه پاش ئه‌وه‌ی ده‌چنه له‌نده‌ن ده‌بنه ئیسلام.
به‌پێی راپۆرته‌که سرایڤا به دڵنیایه‌وه له‌و گرووپه هونه‌ریه که ئه‌و کاره ده‌که‌ن چونکه پێش 39 رۆژ له سه‌ربڕینی رۆژنامه‌نووس جیمس فۆلی، له تویته‌ر پۆستێکی ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریکا کردووه که داعش فلیمێکی نوێی سه‌درکرسووه‌و سوپاسی به‌شداربووان ده‌کات.
گه‌نجێکی تریان له‌و گرووپه ناوی فابیو بۆکاسه و 22 ساڵه.