"بەبڕیاری سەركردایەتی سیاسی كوردستان لەبەغداد دەكشێینەوە"

نوێنەرانی كورد لەبەغدا، لەگەڵ بەپرسانی هەرێم، هۆكاری جیبَبەجێنەكردنی ڕێكەوتنەكەی هەولێر و بەغداو سەردانی وەفدەكەی حكومەتی هەرێم بۆ توركیا و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەك بۆ قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستان تاتوێدەكەن.

ئارام شێخ محمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكی تایبەتدا بە( سپی) ڕاگەیاند: ڕۆژی یەكشەمە نوێنەرانی كورد لەبەغدا لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هۆكاری جێبەجێنەكردنی ڕێكەوتنەكەی نێوان، بەوتەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی وەفدەكەی حكومەتی هەرێم بۆ توركیا و تاوتوێكردنی چارەسەری قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان دەبێت.

لەبارەی پرسی كشانەوەی نوێنەرانی كورد لەبەغدا، ئارام شێخ محەمەد ڕایگەیاند: بەبڕیاری سەركردایەتی سیاسی كوردستان چونەتە بەغداو بەشداریان لەحكومەت و پەرلەمان كردووە و بەبڕیاری ئەوانیش لەپرۆسەكە دەكشێنەوە.


AM:12:09:21/02/2015