داعش لە سێ قۆڵەوە هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی کوبانێ

یەکینەکانی پاراستنی گەل لە کوبانێ بەرپەرچی سێ هێرشی چەکدارانی داعش دەدەنەوە کە لە دوێنێ شەوە بەردەوامە بۆ سەر چەند گوندێکی تازە رزگارکراو.

ئاژانسی هاواری نزیک یەپەگە لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاویکردەوە کە شەوی ٢٥-٢ چەکدارانی داعش لەسێ میحوەری جیاوە هێرشیان کردۆتە سەر چەند گوندێکی رزگارکراو.

لە رۆژهەڵاتەوە چەکدارانی داعش لە رێگای تانک و زرێپۆشەوە هێرشیان کردۆتە سەر گوندی ( بەغدک وکول) و شەڕێکی قورس لەنێوان ئەوان و یەکینەکانی پاراستنی گەلدا هەڵگیرساوەو تا ئێستا بە قورسی درێژەی هەیە.

لەبەرەی رۆژئاوای شارەکەش چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەکانی گوندی (بەیادیە)ی تازە رزگارکراو ١٠ چەکداری داعش کوژراون و دوای هەڵهاتنیان لاشەی ٥ یان کەوتوونەتە دەست یەپەگە.

لە میحوەری باشوریشەوە چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتەوە سەر بەرزاییەکانی گوندی (درفاتلی) کە رۆژی ١٤-٢ ئازادکراو شەڕ بەردوام بوو تا بەرەبەیانی ئەمرۆ لە ئەنجامدا ٩ چەکداری داعش وەک ئاژانسی هەوار باسی دەکات کوژراون.
 
لەدوای شکستی داعشەوە لە کوبانێ ئەمە یەکەمجارە ئەو رێکخراوە بتوانێ هێرشی بەرفراوان بکات لەو دەڤەرە.



PM:01:27:26/02/2015