هەوالێکی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە


ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی دڵخۆشکەری دایە هاندەرانی ئەو یانە کەتەلۆنیەو بڵاوی کردۆتەوە کە پێکانەکەی بۆسکێتس مەترسیدار نیەو تەنها لە یاریەکەی ڕایۆ ڤایکانۆ لە هەفتەی داهاتوو بەشداری ناکات ، ڕۆژنامەکە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە کە بۆسکێتس لە سەدا سەد بۆ یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنە  بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە ، کە لە مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.


بۆسکێتس شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڤیاڕیاڵ لە خولی ئیسپانی بە هۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.


ئا/ شاهۆ فایق 



PM:07:39:05/03/2015