بنیامین نتانیاهو سەركەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەكەی ئیسراییل راگەیاند

‌لایەنگرانی نتانیاهو
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئیسراییل ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند كە بە ژماردنی نزیكەی 70ی دەنگەكان، لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەو وڵاتە حیزبی لیكود بە سەرۆكایەتی بنیامین نتانیاهو زۆربەی دەنگەكانی بەدەست هێناوە.

بەپێی راپۆرتێكی فرانس پرێس، ئیسحاق هرتزوگ، سەرۆكی ئیئتلافی "یەكێتی زایونیزم"‌و ركابەری نتانیاهو بە بەدەستهێنانی 19.06%ی دەنگەكان بە پلەی دووەم دێت.

بنیامین نتانیاهو، سەرۆك وەزیرانێك كە لەشەش ساڵی رابردوودا ئیسراییلی بەڕێوەبردووە، كۆتایی شەوی رابردوو سەركەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئیسراییل راگەیاند.

نتانیاهو لەدروشمەكانی هەڵبژاردندا رایگەیاندبوو ئەو تەنیا كەسێكە كە دەتوانێت لەبەرامبەر ئێران بەرگریی لە ئیسراییل بكات. هەروەها سوێندی خواردوە كە ناهێڵێت فەلەستین سەربەخۆ بێت.



AM:08:50:18/03/2015