پێشمەرگە گوندێكی دیكەی لە میحوەری داقوق رزگار كرد
بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هێرشێكیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە میحوەری داقوق دەستپیكردو توانیان گوندێكی ئەو سنورە كۆنترۆڵ بكەن.
لەمبارەیەوە عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك به خه‌ندانی راگه‌یاند: "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له قه‌زای داقوق هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش ده‌سپێكرد".
وتیشی:" گوندی عوزهیرییهمان كۆنترۆڵكردوهتهوه و له ئێستاشدا شه‌ڕ له گوندی عهشتانه به‌رده‌وامه".
AM:11:39:18/03/2015