"ریش نەرێتێکی عەرەبیەو پەیوەندی بەئیسلامەوە نییە"

لە کاتێکدا زۆرێک لە پیاوانی ئاینی داوا لە دینداران دەکەن ریش بهێڵنەوەو بە واجبی دەزانن، زانایەکی ئاینی ناسراو دەڵێت: ریش نەریتیکی عربی ئەو سەردەم بوو پەیوەندی بە سونەو ئاینەوە نیە.

زانشی ئاینی د. موحسین عەبدولحەمید ئەمینداری پێشووی حیزبی ئیسلامی لە کۆڕێکدا لە هەولێر رایگەیاند: دوای توێژینەوەیەکی زۆر دوورو دریژ بۆم دەرکەوت ریش نەرێتیکی عەرەبی ئەو سەردەم بوو پەیوەندی بە سونەوئاینەوە نیە.

ئەم قسانەی زانای ناوبراو لە کۆرێکدا لەهەولێر ئاماژەی بۆ کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی ئاینی و خەڵکی ئەکادیمی بەشداری کۆڕەکە بوون.

ئەو بۆچوونەی ناوبراو لە کاتێکدایە هەندێک مەلای مزگەوتەکان پێداگری لەسەر مانەوەی ریش دەکەنەوەو داوا لە ئیماندارانی دەکەن کە واجبە لەسەریان ریش بهێڵنەوە.



PM:04:09:20/03/2015