ئوسامە نجێفی هەوڵدەدات ببێتە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و کەسایەتی دیاری سونە ئوسامە نجێفی هەوڵدەدات ببێتە بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا لە رزگارکردنی شاری موسڵ.
ماڵپەڕی عێراق نیوز بڵاویکردەوە " سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆتایی مانگی رابردووە ئوسامە نجێفی راسپارد کە سەرپەرشتی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ بکات، ئێستا ئەویش هەوڵدەدات ببێتە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا کە تایبەتە بە رزگارکردنی موسڵ".

پێشتر وتەبێژی سەرۆک کۆمار خالید شوانی بە میدیاکانی راگەیاند کە سەرۆک کۆماری سەرپەرشتی رزگارکردنی شاری موسڵی بە جێگری سەرۆک کۆمار ئوسامە نجێفی سپاردووە.

ئەم هەوڵانەی نجێفی لە لایەن ناوەندە شیعییەکانەوە بە توندی رەتدەکرێتەوە" چونکە ئەوان ئوسامە نجێفی و ئەسیل نجێفی برای کە پارێزگاری موسڵە بە پیلانگێری سەر خۆیان و بەدەستەوەدانی موسڵ تومەتبار دەکات".

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی کە سەرکردەی هێزە چەکدارەکانە لە ٣٠ -١١ -٢٠١٤ بڕیاری دروستکردنی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوای دەرکرد بەمەبەستی رزگارکردنی داعش.



PM:08:37:21/03/2015