ڕۆمانیا لەڕووی سەربازی‌و کولتوورییەوە هاوکاری کوردسان دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، د.یوسف محەمەد سادق لە پێشوازی(میهایتا ئینی) کونسوڵی ڕۆمانیا لە هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ ٢ی نیسان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، وتی "سوپاسی ڕۆمانیا دەکەین کە لەڕووی سەربازی و شەڕی دژ بە تیرۆرستان هاوکاری کردووین، هیوادارین پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا فراوانتر بێت و بوارە جیاوازەکانی تر بگرێتەوە.

لە بارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانیش، سەرۆکی پەرلەمان وتی " ئێستا هەرێمی کوردستان لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە، کە ئەویش گفتوگۆی لایەنەکانی پەرلەمانی کوردستانە لەسەر دەستووری هەرێمی کوردستان و ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە وەک پەرلەمانی کوردستان لە گفتوگۆی و چارەسەری یاسایی ئەم پرسەداین، ئەمە جگە لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و قەیرانی دارایی هەرێم، کە خۆشبەختانە ئاسۆی چارەسەری کێشەکان دەرکەوتووە.

کونسوڵی ڕۆمانیا وتی " بوونی ئێمە لە هەرێمی کوردستان پشتیوانییەکی بەهێزە لەئێوە، بڕیارمانداوە بەدەر لە پشتیوانی پێشمەرگە لە شەڕی دژە تیرۆر، چارەسەری پزیشکی بریندارانی ئەو شەڕەش دەکەین، ئێستاش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەدەر لە بواری سیاسی و سەربازی لە رووی کولتوورییشەوە چەند هەنگاوێکی ناوەو بە هیوای ئەوەین لە داهاتووشدا پەیوەندییەکانی نێوانمان فراوانتر بێت.



PM:04:47:02/04/2015