ئۆفەرێکی خەیاڵی لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ ئەگوێرۆ

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕی 90 ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە بۆ سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتین و یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی تا لە هاوینی داهاتودا بیگوازێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.
 ئەگوێرۆ تا ساڵی 2019 بۆندی لەگەڵ یانەی مانچستەرسیتی هەیە کە ئەمەش وای لە پێرێز کردووە ئەو نرخە خەیاڵیە بۆ ئەگوێرۆ تەرخان بکات تا یانەی مانچستەرسیتی  دەستبەرداری ببێت.

ئا/ شاهۆ فایق




PM:11:19:04/04/2015