" ٤٨ میلیشیای چەکداری شیعە لەعێراقدا هەیە"

کەسایەتی سیاسی ناسراوی سونە، رافع عیساوی دەڵێت: ٤٨ میلیشیای چەکداری شیعە لە عێراقدا هەیە و هەموو ئەو رەفتارانە دەکەن کە داعش دەیکات.

رافع عیساوی وەزیری پێشووی دارایی عێراق لە چاوپێکەتنێکی لەگەڵ کەناڵی " ئەلعەرەبیە" وتی: لە نێو ئەو ٤٨ میلیشیایەدا ژمارەیەکی بەرچاویان لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا نین و لە لایەن سیاسیە شیعەکانی ترەوە دەجوڵێنرین. ئەو دەڵێت: یەکێک لەو میلیشیایانە ناوی حیزبوڵای عێراقە ئەو بڕیارەی عەبادی رەتکردۆتەوە کە لە تکریت پاشکشە بکەن و جێی بهێلن بۆ سوپا".

عیساوی ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەسەدان ماڵ و موڵکی گشتی لەلایەن ئەو میلیشیانەوە تاڵانکراون و سوتێنراون و دەڵێت" هیچ جیاوازیان نییە لەگەڵ داعش وەک ئەوان دەسوتێنن و دەکوژن و تاڵانی دەکەن".

ئەو کەسایەتییە سونەیە عەبادی ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەر سنورێک بۆ ئەو میلیشیانە دانەنێت و کۆنترۆڵیان نەکات چارەنوسی عەبادیش وەک سەرۆکی شەرعی یەمەن عەبد مەنسور رەبوو دەبێت کە میلیشیا هیچ دەسەڵاتیكی بۆ نەهێشتۆتەوە.

سەبارەت بەهێرشەکانی هاوپەیمانانی سونە دژی حوسیە شیعەکان، عیساوی دەڵێت: هیوادارم لە وڵاتانی تری عەرەبی ئەو نموونەیە دووبارە بێتەوە.



AM:09:42:06/04/2015