وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە ناڕەزایی خوێندكارانی زانكۆی حەیات لەشاری هەولێر بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان لەو زانكۆیە روونكردنەویەك بڵاودەكاتەوە.
به‌بەپێی روونكردنەوەكەی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك له سایته‌كان هه‌واڵێكیان بڵاوكردۆته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی خوێندكاره كورده‌كانی زانكۆی حه‌یات، گوایه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیارێكی له‌دژی ئه‌و خوێندكارانه ده‌ركردووه.
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه، ئه‌وان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ڕای گشتی ڕونده‌كه‌نه‌وه، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه ناڕاسته، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زیره‌كه‌یان بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی ده‌رنه‌كردوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ده‌ركردنی بڕیار له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی ده‌بێت، دوێنێش كه ڕۆژی شه‌ممه‌بووه، پشوی فه‌رمی بوه‌و ده‌وامی وه‌زاره‌ت نه‌بووه، داواش ده‌كه‌ن هه‌ركه‌س به‌ڵگه‌ی لایه بڵاوی بكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌واڵێكی چه‌واشه كاری بڵاوبكرێـته‌وه ئه‌وان به‌مافی یاسایی خۆیانی ده‌زانن سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه تۆماربكه‌ن.
AM:09:35:12/04/2015