سه‌رۆکی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌کان د. شێرکۆ جه‌وده‌ت ده‌ڵێت: وه‌ک په‌رله‌مانتار مافی خۆمه په‌یوه‌ندیم به دانا غازه‌وه کردووه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کی نایاسایی ره‌تده‌کاته‌وه.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری له به‌رده‌م هۆڵی په‌رله‌مان شێرکۆ جه‌وده‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ماوه‌ی سێ رۆژه هه‌ڵمه‌تێک له‌دژی پیاده ده‌کرێت و ده‌شڵێت" فشاره‌که هه‌مه‌لایه‌نه‌و ماڵ و مناڵم له‌ژێر فشارادان".
سه‌باره‌ت به پرسیارێکی رۆژنامه‌نووسان که ئایا له‌م په‌یوه‌ندییه‌یاندا به کۆمپانیای دانا غازه‌وه لیژنه‌ی سامانه سروشتیه‌کان ئاگادارکردۆته‌وه‌و ئاگایان له‌م که‌ین و به‌ینه‌و ئیمێل گۆڕینه‌وه‌یه هه‌یه، جه‌وده‌ت وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێک ئه‌وه‌ی به‌مافی خۆی زانی.
هاوکات له‌سه‌ر ئه‌و لێدانانه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی زه‌مانی تورکی دابوو که به وته‌ی به‌رپرسێکی پارتی بووه هۆێ دواکه‌وتنی ناردنی قه‌رزه 500 ملیۆن دۆلاره‌که‌ی هه‌رێم بوو له تورکیا، جه‌وده‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که چاوپێکه‌وتنی کردووه، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی ره‌تکرده‌وه که رۆژنامه‌که به‌ناویه‌وه کردویه‌نی.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی سامان سروشتییه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان د شێرکۆ جه‌وده‌ت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی که ئێستا له‌سه‌ریه‌تی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و دۆسیه گه‌نده‌ڵیانه‌ی ئه‌و له بواری نه‌وت و گازدا ئاشکرای کردوون، هاوکات سووربوونی خۆشی دووپاتی کرده‌وه" له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستاندا".