هەولێر.. كچ‌و كوڕێكی گەنج خۆیان كوشت
لە دوو رووداوی جیادا له‌هه‌ولێر، کچێک به‌خۆسوتاندن و یه‌كێكی تریش به‌خۆ خنكان كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێنا كە تا ئێستا هۆكارەكانی ئاشكرا نەبووە.
كاروان عه‌بدلكه‌ریم وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بەرووداوی، رایگه‌یاند دوێنی ڕێکەوتی 2015/4/14، کاتژمێر (4)ی عەسر، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبونی رووداوێکی خۆ سووتاندن له‌ناحیه‌ی داره‌توو .
وتی "دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا مێرمنالێک بەناوی (م.ف.م)، ته‌مه‌ن ١٤ساڵ و خوێندكاره‌و خۆی سوتاندووه".
وته‌بێژی پۆلیسی ده‌ڵێت "تا ئێستاش هۆکاری خۆ سووتاندنەکەی نەزانڕاوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه لەرووداوی دووەمدا کاتژمێر (11) شەوی ڕابردوو پۆلیس ئاگادارکرایەوە بەبونی رووداوێکی خۆ خنکاندن.
وتی " دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (د.د.س)، تەمەن (11)ساڵ، پیشە خوێندكار بەهۆکارێکی نادیار لەماڵەوە خۆی خنکاندووە، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".
PM:03:45:15/04/2015