نەجوا بەم شێوەیە باسی ماچی پێش خەوتن دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی نەجوا كەرەم بۆ وێنەگرتنی كلیپێكی نوێ سەردانی ئەوروپا دەكات.
نەجوا كەرەم سەرقاڵی كلیپكردنی گۆرانیەكە بە ناوی (بوسە قبل النوم) و بڕیارە لە ڕۆژی 21 ئەم مانگە دەست بە وێنەگرتنی بكات، بۆ ئەم مەبەستەش گەشتێكی بۆ ئەوروپا ئەنجامداوە.
گۆرانییەكە لە هۆنراوەی فادیی مرجان و ئاواز و دابەشكردنی میوزیكی عەلی حەسونە، كاری دەرهێنانی كلیپەكەش لەلایەن فادی حەدادەوە ئەنجام دەدرێت.
پێشتر نەجوا كەرەم ئاماژە بەوە كردبوو كە گۆرانی (حبیبی مین) بڵاوبكاتەوە، بەشێكی میدیا عەرەبییەكانیش پێیان وایە كە گۆرانی (بوسە قبل النوم) هەمان گۆرانی (حبیبی مین)ە، بەڵام وەك ڕیكلامكردنێك بەو ناوە بڵاودەكرێتەوە.





PM:03:38:21/04/2015