هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگ شەكیرا و جیرالد پیكێی هاوڕێ و باوكی منداڵەكانی لە یاریگایەكدا دەردەكەون.
شەكیرا و جیرالید پیكێ پێكەوە ئامادەی یارییەكی تۆپی تێنس دەبن كە تایبەت بە خولی بەرشلۆنەی ئیسپانی نێودەوڵەتی بۆ تۆپی تێنس و كامێرای یاریگاكەش چەندین وێنەی ئەو دوو ئەستێرەیە دەگرن و بە میدیاكاندا بڵاوی دەكەنەوە.
ئەو دوو ئەستێرەیە لەكاتی سەیركردنی یارییەكەدا ماچێكی ڕۆمانسی كۆیان دەكاتەوە، ئەمەش بەشێوەیەكی بەرفراوان بە میدیاكاندا بڵاودەبێتەوە.
ئەو دوو هونەرمەندە بۆ سەیركردنی ئەو یارییە میلانی كوڕیشیان لەگەڵدا دەبێت.