پرۆفیسۆری کورد‌و که‌سایه‌تی ناسراوی سونه عه‌لی قه‌ره‌داغ له‌م کاته‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیادا که بۆ کورد چاره‌نووسسازه، وه‌سفێکی زۆر حکومه‌ته‌که‌ی ئۆغۆل و ئۆردو‌غان ده‌کات.
له وتارێکدا عه‌لی قه‌ره‌داخی که به‌ناونیشانی " بۆچی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جیهانییه له‌سه‌ر تورکیا؟" له‌ماڵپه‌ڕی هه‌واڵه‌کانی تورکیادا بڵاوکراوه‌ته‌وه وه‌سفێکی زۆری حکومه‌تی ئێستای تورکیا له‌رووی سیاسی ( پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورد)و باری ئابوری و ئاینی ده‌کات، له کاتێکدا هه‌مووی سێ هه‌فته‌ی تر هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته ده‌کرێت و ئه‌و هێزه‌ی نوێنه‌رانی گه‌لانی تورکیا ده‌کات و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی کورده ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی ئۆردغان و دادود ئۆغلو.
له‌و وتاره‌دا پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ کوردا ده‌ڵێت: سوڵح و ئاشتی له‌ناوچه‌که‌دا ئه‌نجام درا و ئارامی گه‌ڕایه‌وه‌و دان به‌مافی ره‌وای گه‌لی کوردا نرا له چواچیوه‌ی یه‌کێتی خاکی تورکیا.
له کاتێکدا له‌و وڵاته‌دا تا ئێستا به‌هه‌زاران زیندانی سیاسی کورد‌و چه‌پ هه‌یه‌و هه‌زاران رۆژنامه‌نووسی زیندانن، هه‌موو داوای کورد سووککردنی باری زیندانی سه‌رۆکی ده‌ستگیرکراوی په‌که‌که عه‌بدوڵا ئۆچ ئالانه، حکومه‌تی تورکیا ئه‌و کاره سه‌ره‌تاییه‌ش ناکات، ئه‌مه له‌کاتێکدا به‌رنامه‌ی پارتی دادوگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنی چه‌ند رۆژی رابردوو هیچ ئاماژه‌یکی تیانییه بۆ پرسی کورد، که له داد‌و ئۆغلۆیان پرسیبوو بۆ هیچی له‌سه‌ر کورد تیانییه، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: له‌کاتی بردنی بۆ چاپخانه ئه‌و چه‌ند په‌ڕه‌یه که‌توۆته خواره‌وه.
هاوکات نوێنه‌رانی باکوری کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که حکومه‌تی ئاک پارتی هیچ هه‌نگاوێکی جدی نه‌ناوه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی.
سه‌باره‌ت به‌پرسی ئه‌رمه‌نه‌کانیش که پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌و وتاره‌ی له‌سه‌ر نوسیوه،. ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1915 روویداوه له پشێووی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیدا بووه که زیانه گیانییه‌کانی به‌ده‌یان ملیۆن هاوڵاتی بوو، ئایا له‌دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهان و دووه‌م لێپرسینه‌وه له‌و ده‌وڵه‌تانه کرا؟ هاوکات ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئێستای تورکیا ساڵی 1925 دامه‌زرا به‌ناوێکی تازه‌و جوگرافیای تازه‌و ده‌ستوری تازه‌و فیکری تازه‌وه.(پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی دان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌ندا نانێت).
لینکی وتاره‌که‌ی پرۆفیسۆر
عه‌لی قه‌ره‌داغی