بەپەلە.. چەندین حەشارگەی داعش خاپور كران
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەندین مۆڵگەی چەكدارانی داعشیان لە ناوچەی تەلەعفەر بۆردومان كرد كە زیانێكی زۆر بە داعش كەوت.
بە پێی راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە: كاتژمێر 04:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئایاری 2015، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك بنكه و مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان له گوندی (ته‌شت) كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر دووڕێیانی (كه‌سكێ – ته‌له‌عفه‌ر) بۆردوومان كرد.
بۆردومانه‌كه بووه‌ته هۆی خاپووركردنی مۆڵگه‌ی تیرۆریستان و كوژرانی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی خۆیان تێیاندا حه‌شاردابوو. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و چه‌كی قورسی تیرۆریستان له‌ناوبران.
بۆردومانكردنی ئه‌و ئامانجه سه‌ربازییانه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری سه‌ربازی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی هات.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ ده‌كه‌ن.
PM:05:02:18/05/2015