به‌هۆی ئاماده‌بونی وه‌فدی ئیسرائیل له‌مونته‌دای ئابوری جیهان كه له دەریای مردوو لە وڵاتی ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌مونته‌دای ئابوری جیهان كشایه‌وه.
نوسینگه‌ی به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌وڵاتی ئوردن له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانی مونته‌دای ئابوری جیهان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل چوه‌ته هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانه‌وه، هه‌ربۆیه ده‌ستبه‌جێ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه‌ی جێهێشتوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌عره‌جی وه‌ك پابه‌ندبونی عێراق‌و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانكارییانه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین ده‌یانكات، ئاماده نییه له‌هیچ كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، ئاماده‌بێت كه وه‌فدی ئیسرائیلی تێدا بێت.
له‌مونته‌دای ئابوری جیهاندا كه له‌وڵاتی ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌فدی عێراق له‌لایه‌ن (به‌ها ئه‌عره‌جی) جێگری سه‌رۆك وهزیرانو (ئه‌یاد عه‌لاوی) جێگری سه‌رۆك كۆماره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه نییه كه ئه‌یاد عه‌لاویش له‌كۆبونه‌وه‌كه كشابێته‌وه، هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌جیا له‌وه‌فدی عێراق، وه‌ك وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری مونته‌دا كه ده‌كات.