لیژنه‌ی سنوره‌کان له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند: ده‌روازه‌ی وه‌لید له‌سه‌ر سنوری عێراق – سوریا له‌لایه‌ن داعشه‌وه کۆنترۆڵکراو به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی خرایه ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراق.
سعاد جاسم سه‌رۆکی لیژنه‌که رایگه‌یاند: داعش کاتێک ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی کۆنترۆڵکرد، پاش ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌کان پاشه‌کشه‌یان کرد بۆ ده‌روازه‌ی تریبیل له‌سه‌ر سنوری ئوردن.
جاسم باس ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که داوایه‌کی زۆریان کردووه که هێز بنێرن بۆ پاڵپشتی ئه‌و هێزه‌ی له‌وێیه، به‌ڵام به‌غدا هیچ هێزێکی نه‌نارد.
رۆژی 5/22 له‌دیووی سوریاوه چه‌کدارانی داعش ده‌روازه‌ی " ته‌نه‌ف" کۆنترۆڵردو له‌م دیوه‌وه عێراق فه‌رمانبه‌رانی خۆی نارد بۆ ده‌روازه‌ی ترێبیل، به‌ڵام هێزه سه‌ربازییه‌که‌ی لێمایه‌وه، هاوکات به‌رپرسانی ئه‌و خاڵه سنوریه داوای ناردنی هێزییان کرد، پاش ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌ده‌میانه‌وه نه‌چوو، ئه‌مڕۆ هێزه عێراقییه‌کان پاشه‌کشه‌یان له‌و خاڵه کرد.