هەیفا توشی كێشەیەكی گەورە دەبێت و مۆڵەت وەردەگرێت

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی هەیفا وەهبی لە وێنەگرتنی دراماكەیدا مۆڵەت وەردەگرێت توشی كێشەیەكیش دەبێت بۆ تەواوكردنی دراماكە.
هەیفا وەهبی بەمەبەستی بەشداریكردن لە ئاهەنگێكدا لە دوبەی، دوو ڕۆژ مۆڵەت وەردەگرێت و وێنەگرتنی درامای (مریم) دوادەخات، دواتریش ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە میسر درێژە بە كاری وێنەگرتنی دراماكەی دەدات.
لەلایەكی دیكەوە هەیفا لە وێنەگرتنی دراماكەیدا توشی كێشە دەبێت، ئەویش بەهۆی مردنی هونەرمەندی گەورەی میسری حەسەن مستەفا كە هاوسەری هونەرمەند میمی جەمالە كە یەكێكە لە خانمە ئەكتەرەكانی دراماكە.
میمی جەمال بەهۆی مردنی هاوسەرەكەیەوە داوای مۆڵەتێكی درێژی لەدەرهێنەری دراماكە كردووە و ئەویش نەیتوانیەوە داواكەی ڕەتبكاتەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخەی كە تێیدایە هەرچەندە چەند دیمەنێك ماوە لە دراماكە تاتۆماری بكات.
ساڵی پاریش هەیفا وەهبی بەهۆی مردنی حەسەن ئیمامی ئەكتەرەوە توشی هەمان كێشە كەیەكێك بوو لە ئەكتەرەكانی درامای (حلاوە الروح).








PM:02:39:25/05/2015