یەكەم پاڵەوانی فیلمی عێراقی كۆچی دوایی دەكات

هونەرمەندی عێراقی كازم موبارەك كۆچی دوایی دەكات و سەرۆك كۆماری عێراقیش پرسەنامەی ئاڕاستە دەكات.
چەند ڕۆژێك بەرلەئێستا كازم موبارەك پاڵەوانی یەكەم فیلمی عێراقی كۆچی دوایی دەكات و فوئاد مەعسومی سەرۆك كۆماری عێراقیش پرسەنامەیەك بۆ كۆچی ئەو هونەرمەندە دەنێرێت كە بۆ یەكەم جار سەرۆك كۆمارێكی عێراق هەنگاوێكی لەو شێوەیەی هەبێت.
كازم موبارەك ساڵی 1956 پاڵەوانی یەكەم فیلمی عێراقی بووە بە ناوی (كێ بەرپرسە) كە لەدەرهێنانی عەبدولجەبار وەلی بووە و لەگەڵ موبارەكدا ناهیدە ڕەماح ڕۆڵی تێدا گێڕاوە.



PM:01:58:27/05/2015