١٤٩ هەزار قوتابی روویان کردە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە

ئەمڕۆ ٦/٤ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

وەزیری پەروەردە د. پشتیوان سادق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا جگە لە تەمەنای سەرکەوتن بۆ قوتابیان، وتی: ١٤٩ هەزارو ٤٠٩ قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئامادەیی دەکەن لە ٢١٢٠ قوتابخانە دەنگدەدەن.

وەزیری پەروەردە لە کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەیدا بەتوندی لەسەر دیاردەی " غەش" قوتابیان قسەی کردو وتی: رێوشوێنی توند بۆ بەرگرتن لەو کارە گیراوتە بەرو  هەر قوتابییەک ئەنجامی بدات لەهەموو وانەکان دەکەوێت.

هەروەها وتی ئەوەی یارمەتی ئەو قوتابییەش بدات کە" غەش " دەکات رووبەرووی سزا دەبێتەوە.



PM:12:18:04/06/2015