یەكێتی زانایان لەسەر قەرزەكەی هەرێم روونكردنەوە دەدات

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەڕونكردنەوەیەكدا باس لەبابەتی قەرزەكەی حكومەتی هەرێم دەكات و رایدەگەیەنێت هەر بابەتێك پەیوەست بێت بەژین و دینی خەڵكی كوردستانەوە پێویستە بەڕوونی قسەی لەبارەوە بكرێت.

دەقی ڕونكردنەوەكە:

روونکردنەوەی یەکێتی زانایان دەربارەی قەرزی نێودەوڵەتی

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای (راكێشانی مایە)ی پەسەند کرد، كە بەمەستی وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتییە، قسەو باسێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی لەلایەنی حەڵاڵی و حەرامی ئەم کارە.

سەرەتا رووی گلەییمان دەکەینە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، چونکە لە بابەتێکی وەها هەستیاردا پێویست بوو وەکو خولەکانی پێشتری پەرلەمان پێشتر بە هێمنی راو سەرنجی لایەنە پێوەندیدارەکانیان وەرگرتبا، کە ئەم بابەتە راسەوخۆ پەیوەندی بە زانایانی ئایینیەوە هەیە، بۆ ئەوەی کۆرایەك دروست بکراباو بە هێمنی و درووستی خرابایە گفتوگۆوە.

بە هەر حاڵ بابەتێك پەیوەست بێت بە ژین و دینی خەڵکی کوردستانەوە پێویستە بە روونی قسەی لێوە بکرێت، ئێمە لێرەوە قسە لە سوودو زیانە ئابووریەکانی ناکەین، کە لە پسپۆڕی ئێمەدا نییە، بەڵام بۆ لایەنی شەرعی باسەکە، دوای راوێژکردن بە لێژنەی باڵای فەتواو کۆمەڵێك زانای ئایینی و پسپۆرانی شارەزا لەم بوارە، پێمان وایە وەرگرتنی قەرز بە زیادەوە دەچێتە بابی ریباو سوو خواردن، ئەمەش بە دەقی ئایەتی قورئانی پیرۆز یەکێکە لە گوناهە گەورەکان، کەواتە ئەوانەی گفتوگۆ لەم بارەوە دەکەن، پێویستە بەوپەری بەرپرسیارێتیەوە قسە لەم باسانە بکەن، بۆیە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە قەرزی بە زیادەوە حەرامە، بەلام هەموو حەرام و قەدەغەکراوێك حاڵەتی تایبەتیان هەیە، کە زانایان بە پشتبەستن بەو ئایەت و فەرموودانەی دۆزی تایبەتی و زەرووریان جیاکردۆتەوە، کۆمەڵێك قاعیدەیان داناوە رێگە دەدات بە قەدەر پێویستی و بۆ حاڵەتی ناچاری لە قەدەغەکراوەکان جیادەکرێنەوە. وەك ئەو قاعیدانەی دەڵێن:(الچرورات تجیز المحڤورات)، (المشقە تجلب التیسیر)، (إژا چاق اڵامر اتسع)، ( الچرورات تقدر بقدرها) کە وەرگیراون لە ئایەتەکانی: (ۆمَا ڵكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا مِمَّا ژُكِرَ اسْمُ اللَّهِ عَڵیْهِ ۆقَدْ فَصَّڵ ڵكُمْ مَا حَرَّمَ عَڵیْكُمْ إِلَّا مَا اچْگُڕرْتُمْ إِڵیْهِ ۆإِنَّ كَپِیرًا ڵیُچِلُّونَ بِأَهْۆائِهِمْ بِغَیْڕ عِلْمٍ إِنَّ رَبَّكَ هُۆ أَعْڵمُ بِالْمُعْتَدِینَ)، (إِنَّمَا حَرَّمَ عَڵیْكُمُ الْمَیْتَەَ ۆالدَّمَ ۆڵحْمَ الْخِنْزِیڕ ۆمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَیْڕ اللَّهِ فَمَنِ اچْگُرَّ غَیْرَ بَاغٍ ۆڵا عَادٍ فَڵا إِپْمَ عَڵیْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِیمٌ).

بۆیە لەژێر رۆشنایی ئەم بنەمایانەی زانایان بە هەڵێنجان لە قورئان و فەرموودە دایانناون: "ئەگەر هەرێمی كوردستان هەموو دەرگا درووستەكانی بەروو داخران و ، ژیان و گوزەرانی خەڵكیش كەوتە ناخۆشی و پشێویەوە، درووستە بەئەندازەی پێویستی ئەم قەرزە بكات و بژێوی ژیانی خەڵكی پێ دابین بكات، بەشێوازێك كەئەم قەرزە بەكاربهێنرێت بۆ گەشەدانی ژێر خانی ئابووری و بەشێوازێكی شەفاف و چاودێری كراو سەرف بكرێت، ئەمەش باسێكی روونە لەلای زانایان و دەوڵەتانی ئیسلامیش بەپشت بەستن بەم قاعیدەوە لەكاتی پێویست پەنا بۆ قەرزی نێودەوڵەتی دەبەن".

بەو ئومێدەی ئەم دۆخە زوو تێبپەڕێت و پێویست بەم هەنگاوە قورسە نەکات.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

4/6/2015



PM:03:06:04/06/2015