بەوێنە...بۆ فیلمێك كیدمان ناچار دەبێت مێشك بخوات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی نیكۆل كیدمان لە وێنەگرتنی نوێترین فیلمیدا توشی گەرێك ناڕەحەتی و ڕووداوی ناخۆش دەبێت.
كیم فرانت دەرهێنەری فیلمی (Strangerland ) كە نیكۆل كیدمان ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت ئاشكرای دەكات كە ئەو ئەكتەرە لەكاتی وێنەگرتنی دیمەنەكانی فیلمەكەدا توشی چەندین ڕووداوی ناخۆش بووە و بێزارییەكی زۆری بۆ دروست بووە، بەڵام بە هیچ جۆرێك هەر بەردەوام بووە لە وێنەگرتن.
فرانت دەڵێت "بەشێكی دیمەنەكان لە بیابانەكانی ئوستورالیادا بوو كە پلەی گەرمای زۆر بەرز بووە، ئەمەش بێزارییەكی زۆری بۆ كاستی فیلمەكە دروست كردووە بە تایبەت نیكۆل كیدمان".
ئەو دەرهێنەرە ئاماژە بەوەش دەكات لە كاتی وێنەگرتندا مێشك كیدمان بێزار دەكات ئەو ئەكتەرەش بۆ ئەوەی وێنەگرتنەكە تێكنەچێت، ناچار دەبێت مێشەكە قوتبدات.
فیلمی (Strangerland ) بڕیارە لە مانگی داهاتوودا لەسەر شاشەی سینەماكان نیشان بدرێت و تێیدا نیكۆل كیدمان ڕۆڵی دایكێك دەبێنێت كە هەوڵی دۆزینەوەی كچە هەرزەكارەكەی دەدات و بەهۆیەشەوە ڕوبەڕووی چەندین كێشە دەبێتەوە.



PM:01:51:07/06/2015