هەموو شتێكی نەجوا بۆ ماچی پێش خەو ئامادەیە

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی نەجوا كەرەم سەرجەم كارەكانی ئامادەیە بۆ وێنەگرتنی نوێترین بەرهەمی.
نەجوا كەرەم ڕایدەگەیەنێت كە سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ وێنەگرتنی نوێترین كلیپی خۆی بە ناوی (ماچی پێش خەو) تەواو كردووە، دوای پاش ماوەیەكی دیكە بەرهەمەكە بڵاودەكاتەوە.
كلیپەكە لە وڵاتی كرواتیا وێنە دەگیرێت و لە دەرهێنانی فادی حەدادە، هەروەها جلەكانی نەجوا لەلایەن نیكۆلا جوبرانەوە ئامادەكراوە.
لەلایەكی دیكەوە نەجوا هەرچەندە یەكێك بوو لەو ئەستێرانەی دوای ماوەیەكی زۆر ئەكاونتی لە ئینستەگرام دانا، بەڵام لەئێستادا ژمارەی فۆلۆكانی ملیۆنێكی تێپەڕاندووە، بەمەش پێش زۆرێك لە ئەستێرە دیارەكان كەوتووە.




PM:02:38:08/06/2015