بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، ئەو رێکخراوە دەڵێن: زۆر لەوە زیاتر پێشکەوتین کە نەخشەمان بۆ کێشابوو.
رۆژی ٦/١١ رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بەبۆنەی داگیرکردنی موسڵەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە لەو ڤیدیۆیەدا کە پێگە جیهادیەکانی فەیسبووک و تویتەر بڵاویان کردەوە و ناویان ناوە " ساڵێک بەسەر رزگارکردندا" دەڵێن: لەخەیاڵماندا نەبوو ئەو هەموو شوێنە بگرین و ئەو پێشڕەویانە بکەین.
ڤیدیۆکە ٢٩ خوولەکەو زۆربەی ئەو گرتانەی گرتۆتە خۆی لە ڤیدیۆکانی پێشوویاندا بڵاویان نەکردۆتەوە و چەندین دیمەنی تێدایە کە پێش داگیرکردنی شارەکانە کە بەدەمانچەی بێدەنگ خەڵک دەکوژن، تا دەگاتە هێرشکردنە سەر شارەکانی عێراق و شکشتی هێزەکانی عێڕاق لە هێرشەکاندا.