مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی كۆده‌بێته‌وه
بڕیاروایە سبەینێ پێنجشەممە مەكتەبی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی سەردانی وەفدەكەیان بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی بكات.
لەمبارەیەوە عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به بە ماڵپەڕی حیزبەكەی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێت.
وتیشی: له‌و روانگه‌یه‌وه سیاسیه‌تی یه‌كێتی بۆ پێشهاته هه‌نوكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌ڕێژرێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ( پارتی، گۆڕان، یه‌ككگرتوو، كۆمه‌ڵ)ی كرد‌و له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه.
PM:02:16:24/06/2015