وردەكاریی كۆبوونەوەكەی یەكێتی‌و بزوتنەوەی ئیسلامی
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، پێویسته بڕیاره‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێت، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیش ده‌ڵێت: "پێویسته سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كان به سازان چاره‌سه‌ربكرێن".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی ته‌موزی 2015، وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له سلێمانی كۆبووه، دوای كۆبونه‌وه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا عیماد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند: "له‌زۆر رووه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا هاوڕابووین، جه‌ختمان له دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی خاڵه ناكۆكه‌كان، هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سازان چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكه‌ین".
وتیشی: "په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كی شه‌رعی و یاساییه پێویسته له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا بایه‌خی پێبدرێت، له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش لایه‌نه سیاسیه‌كان بسازێن و رێكبكه‌ون له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان خزمه‌ت بكه‌ن".
هاوكات كه‌مال ره‌حیم، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: "پێویسته سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كان به‌سازان چاره‌سه‌ربكرێن و به‌یاسا رێكبخرێن‌و ده‌بێت په‌رله‌مان ببێته مه‌رجه‌عی بڕیاردان و یاسادانان بۆ كوردستان.
PM:02:16:02/07/2015