" نەمانبینی داوا لەسەر بەرپرسێکی گەندەڵ تۆماربکەن"

هونەرمەندی ناسراو عادل ئیمام سەرسوڕمانی خۆی راگەیاند لە پەرچەکرداری سیاسیە عێراقییەکان کە داوای یاساییان لەسەر زنجیرەی"استاژ ورئیس قسم” لەکاتێکدا کە یەک داوا لەسەر بەرپرسێکی گەندەڵ تۆمارنەکراوە لە عێراق.

لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ رادیۆی شەرق ئەوسەت کە لەمیسرەوە پەخشدەکرێت، وتی: ئیخوان موسلمینی میسرو حیزبی دەعوەی عێراق لە زۆر رەوەوە لەیەک دەچن لەگەڵ جیاوازییەکی کەمدا، ئیخوان میسری لە ساڵێکدا کاولکرد، دەعوەش لە ١٢ ساڵدا کاولی کرد.

ئەو دەڵێت" زۆر سەرم سوڕماوە لەبەرئەوەی لۆگۆیەکی حیزبەکەیانمان بەکارهێناوە لەیەک دیمەندا داوا تۆمار دەکەن، بەڵام مافیاکان ١٢ ساڵە سەروەت و سامانی عێراق دەدزن یەک داوایان تۆمار نەکرد".
 
عادل ئیمام ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پێش رووخان یەک سیاسی عێراق نەبوو هیچی هەبێت، بەڵام ئێستا رازاوەترین کۆشکیان لە شەرەم شێخ و لوبنان و دوبەی هەیە، کەچی گەلەکەیان لەبرسا مردووەن گەنجینەکانیان بەتاڵە، لەکاتێکدا دووەم وڵاتی بەرهەمهێنی نەوتن لە جیهاندا.

دوێنێ حیزبی دەعوەی مالکی و عەبادی داوایی یاساییان لەسەر زنجیرەی "استاژ ورئیس قسم" و کەناڵی MBC تۆمارکرد لەبەرئەوەی لۆگۆیەکی ئەوانیان بەکار‌هێناوە. 



PM:10:30:09/07/2015