حاجی کاروان بەڵێن دەدات سێ شەممە دەست لەپەرلەمانتاری بکێشێتەوە

پەرلەمانتاری یەکگرتوو حاجی کاروان دەڵێت: ئەگەر من وتبێتم داعشێکی نوێژکەر باشترە لە پێشمەرگەیەکی نوێژکەر، ئەوا سێ شەممە دەست لە پەرلەمانتاری دەکێشمەوە.

 لەدیدارێک لەبەرنامەی شەقامی nrt کە ئێستا ریکلامی بۆ دەکرێت و بڕیارە شەوی دوو شەممە بڵاوبکرێتەوە، حاجی کاروان ئەندام پەرلەمانی کوردستان وا دەردەکەوێت کە چەکدارێکی داعشی نوێژکەر بەباشتربزانێت تا پێشمەرگەیەکی نوێژکەر، بەڵام ئەو دەڵێت: روژی سیشەممە دەست لەپەرلەمانتاری دەکێشمەوە كاتێک جەماوەری كوردستان بۆیان دەردەكەوەێت لە بەرنامەی شەقام كە شەوی دوشەممە پەخش دەكریت ئاخۆمن وتومە داعشێکی تیرۆریست باشترە لە پیشمەرگەیەكی نویژنەكەر..یاخود پیچەوانەكەیم گوتوە ؟ سوێندتان ئەدەم بیبینن تاراستیەکەتان بۆدەردەكەویت".

ئەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت: ئەوكاتەی بەرانامەکە بڵاوکرایەوە، ئەزانن حاجی كاروان كە پەروەردەی قورئانە وچی وتوە.. سوێند بەخودا ئەگه ر وام وتوبیت دەست لە پەرلەمانتاری دەكیشمەوە و، خوم ئەچمە بەردەم دادگا..بەس دوای دەركەوتنی راستیەکان دۆست ودوژمنی خۆتان بناس".
 



PM:11:49:12/07/2015