وێنە: بەفەرمی بارتۆمیۆ تا ٢٠٢١ بە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هەڵبژێردرایەوە

ماریا بارتۆمیۆ پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە بۆ جارێکیتر بە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هەڵبژێردرایەوەو نزیکەی لە ٥٤% ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

کەنآڵی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە بارتۆمیۆ لە پلەی یەکەم و بە رێژەی لە ٥٤.٤٧% ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو ٨٢٣ ٢٥ هەزارو هەشسەدوو بیستو پێنج دەنگی بەدەستهێناو  لە پلەی دوومیش خوان لاپۆرتای سەرۆکی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە بە رێژەی لە ٣٣.٢١ % ی دەنگەکانی بەدەست هێنا کە ١٥٦١٦ پازدە هەزارو شەسەدوو شازدە دەنگ.

لە پلەکانی سێیەم و چوارەمیش بیندیتۆ ٧.١٩% ی دەنگەکان و فرێکسایش ٣.٧٠% ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

بەمەش بارتۆمیۆ تا شەش ساڵی تر و تا ساڵی ٢٠٢١ بە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە  هەڵبژێردرایەوە.



ئا/ شاهۆ فایق



AM:12:42:19/07/2015