حاجی کاروان فاروق رەفیق بە " خێو " ناوزەد دەکات

پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی حاجی کاروان، نوسەرو روناکبیر فاروق رەفیق بە " خێو " وەسف فرکات.

حاجی کاروان پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر قسەکانی نوسەر فاروق رەفیق کە لەکەناڵی رووداو لەسەر دەستوری هەرێم کردنی، دەڵێت: خێوێکی بەناو فەیلەسوفی ئەم هەرێمە دوێنێ لەکەناڵێکی ئاسمانی بێ شەرمانە توانجی لەئافرەتانی باڵاپۆش دەدا".

حاجی کاروان کە ئەو کۆمێنتەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت: ئەوانەی باڵاپۆشن لەخێوو دێو دەچن! بیری چوو کەیەکەمەکانی سەرئاستی هەرێم باڵاپۆش بوون نەک وەک ئەو خێوو دێو!.

فاروق رەفیق لەسەر ئەم وتار و نووسینانەی بەرپرسەکانی حیزبە ئیسلامییەکان، دوێنێ ٧/٢١ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەو روونکردنەوەیەدا دەلێت: ئەم هێرشە کەسانی عەوام هەڕەمەکییانە پێی هەڵنەستاون، بەڵکو لە لایەکەوە هێرشەکە ڕێک خراوە و هێزێک یا چەند هێزێکی ئیسلامی سیاسی و دامودەزگای تەقلیدیی ئایینی لە پشتی ئەم هێرشەوەن. لە لایەکی دیکەوە، لە ناو ئەو کەسانەی کە سووکایەتییان پێکردووم، وەزیر هەیە، چەندین ئەندام پەرلەمان هەن، پیاوی ئایینی هەن، چەندین مامۆستای زانکۆ و ئینجا دەیەها کادێری (پێشکەوتووی) حیزبە ئیسلامییەکان هەن، قوتابیی زانکۆ و چالاکوانی مەدەنی و بەناو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس هەن. 



AM:10:17:22/07/2015