ئاژانسی ناسای ئەمریکی بڵاویکردەوە کە هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوی هەیەو هێندەی زەوی دوورە لە خۆرەوە، هەر بۆیە ئەگەر ئەوە هەیە کە ئاوی تیا بێت.
ئەو ماوەیەی لەنێوان زەوی و ئەو هەسارەیەدا هەیە کە ناسا ناوی ناوە کبلەر ٤٥٢ ب، ئەو دووریە ئەو ئەگەرەی دەداتێ کە کەشو هەوایەکی ئاسایی هەبێت و ئاوی تیابێت کە رەگەزی گرنگی ژیانە.
تلسکوب کبلر کە ماوەی شەش ساڵە بەشوێن هەسارەیەکی هاوشێوەی زەویدا دەگەرێت، لەو ماوەیەدا ٤ هەزار هەسارەی ئاشکرا کردووە، بەڵام هەسارەی کبلەر زۆر هاوشێوەی زەویە.
پسپۆرێکی تەلەسکۆبی کبلر کە ناوی جیف کوفلینە بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند: پێشکەوتنێکی گەورەیە ئەگەر هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوی بدۆزینەوە هەمان قەبارەو پلەی گەرمای هەبێت و بخولێتەوە بەدەوری هەسارەکانی تردا هاوشێوەی زەوی.