زۆربەی فڕۆکەوانەکانی F١٦ کوردو سونەن

ئەو فڕۆکەوانانەی لەسەر فرۆکەی ف 16 راهێنانیان کردووە زۆربەیان کوردو سونەن.

ئاژاسنی کەربەلا کە ئاژانسێکی شیعەیە رۆژی ٧/٢٣ بڵاویکردەوە کە پلانێکی کوردی – ئەمەریکی هەیە بۆ بنکەی فرۆکەکانی F 16 ، ئەو ئاژانسە ئەوە ئاشکرا دەکات کە فرۆکەوانەکانی ئەو فرۆکانە کوردو سونەن.

ئەو سەرچاوەیە بەو ئاژانسەی راگەیاندووە " ژمارەی ئەو فڕۆکەوانانەی کە نێردران بۆ واشنتن بۆ راهێنان لەسەر ئەو فڕۆکانە کە لەسەردەمی حکومەتی پێشوودا بوو ٤٠ فڕۆکەوان بوو کە ٢٠ کوردن و ٢٠ تریان سونەو تورکمانن.

بەپێی ئەو زانیاریانە ئەم سەفقەیە سەرکردە کوردەکان و سونە بەشداریان تێدا کردووە، هاوکات کوردیش سوورە لەسەر ئەوەی کە فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان لە عێراقدا بەدەست کوردەوە بێت کە ئەنوەر محەمەد ئەمینە.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات هەڵبژاردنی بنکەی ئاسمانی (بەلەد) کە نزیک ناوچەکانی شەڕە دوور لە ناوجەرگەی فڕۆکەخانەکانی ناوچەی شیعە لە ناسریەو سوێرە دانراوەو هەڵبژاردنی ئەم فرۆکەخانەیە چەندین هۆکاری هەیە. 



AM:10:21:24/07/2015