هاوسەری یەكەمی سەدام كۆچی دوایی كرد
ساجیدە خەیروڵا توڵفاح، هاوسەری یەكەمی سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراق لە وڵاتی ئوردن كۆچیی دوایی كرد.
ساجیدە لەتمەنی 71 ساڵیو لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون كۆچی دوایی كرد.
ساجیدە خەیروڵا كچی خاڵی سەدام بوو كە لەساڵی 1958 لەگەڵی هاوسەرگیری كردو خاوەنی دوو كوڕ بە ناوەكانی عودەی، قوسەیو سێ كچ بەناوەكانی رەغد، رەناو حەلا بوون.
سەدام پاش ساجیدە دوو ژنی دیكەشی هێنا.
PM:01:33:13/08/2015