بزوتنەوەی ئیسلامی لەسەر كۆبوونەوەكەی سبەینێی پەرلەمان خۆی یەكلایی كردەوە

فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێكدا بڕیاری بەشداری كردنیدا لە كۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیارە سبەینێ‌ ساز بكرێت.

شوان قەڵادزێی لە راگەیەندراوەكەدا رەتیدەكاتەوە، سەفەری دەرەوەی وڵات بكات و هەموو ئیمتیازات و فشارێكیش رەتدەكاتەوە. دووپاتیشی دەكاتەوە، كە لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا ئامادە دەبێت.

دەقی راگەیەندراوەكە:

بەناوی خوای بەخشندەو میھرەبان
جەماوەری كوردستان
ڕۆشنبیرانی ئازیزان
دەنگدەرانی سەنگینی بزوتنەوەی ئیسلامی سەلای خواتان لێ بێت.
بابەت: ڕوون كردنەوە
ھەرلەسەرەتای دەست بەكاربونمانەوە لەخولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بەپرۆژەیاسا و یاداشت داوای كەم كردنەوەی موچەی پەرلەمانتاران و ھەڵوەشاندنەوەی كڕینی سەیارە وچەك و دەمانچە بۆپەرلەمانتارانمان كردووەو دژی ئەو ئیمتیازانانەش بوین كەپەرلەمانتار لە ھاولاتی و فەرمانبەران جیادەكاتەوە، ھەمیشە ھەڵوێستەكانمان بەوئاراستەایە بووە، نامە فەرمیەكانیشمان لەوبارەوە لەسەرۆكایەتی پەرلەمان پارێزراون وشاھیدی وتەكانمانن،

بەرێزان ھەمو ئەو ھەواڵە ژەھراویانەی كەبەبێ بەلگەو سەرچاوەی تەندروست لەھەندێك میدیاو مالپەر كەبەمەبەست دارێژراون لەدژی فراكسیۆنی بزوتنەوە كە گوایە سەفەری دەرەوەی ولاتی بۆ ڕێكخراوە و بەشداری كۆبونەوەی داھاتوی پەرلەمان ناكات بەتوندی ڕەد دەكەینەوە، و بۆھەمو لایەك ڕای دەگەیەنین كە ئەو دەنگۆیانە درۆی شاخدارن و دورن لەراستیەوە..

ئێمە لەبەر ئەمانەتی دەنگدەرانی سەنگینی بزوتنەوە بەتایبەتی و ھاولاتیانی كوردستان بەگشتی وەك ھەیشە لەڕابردوو و ئیستاو وداھاتوشدا شێڵگیرانە لەسەركارو ئەدای كاری ئاسایی پەرلەمانی خۆمان بەردەوام ئەبین وھیچ فشارێك كاریگەری لەسەرئەو ئاراستەیەمان نابێت وشكۆی خۆمان و دەنگدەرانمان لەھەموو شتێك لامان بە بەھا ترە.
سەبارەت بەو بڕیارەش كە بزوتنەوە وەری گرتووە لەبەرامبەر بەشداری نەكردنیدا لەكۆبونەوەی داھاتو بنەمای نییە و دورە لەڕاستیەوەو پێویستە وتەبێژی فەرمی وەلامی بداتەوە..
لەبەرئەوە باھەمو لایەك بزانن ئیمە بەھەمو شیوەیەك لەگەڵ سازانین و مەبەستمانە لەوریگەیەوە قەیرانی سەرۆكایەتی چارەسەربكڕیت وئومیدیش دەكەین لەوماوە كەمەی كەماوە لایەنەسیاسیەكان بسازێن وكوردستان لەلێكترازان و ئالۆزی و ٢ئیدارەیی بپارێزن،ئەگەرنا ئیمە لەكۆبونەوەی داھاتوی پەرلەمان ئامادە ئەبین وچ كارێك ڵە خزمەتی گەل ونشتماندا بێت ئەوە ئەكەین و ئەوھەوالە چەواشە كاریانە پوچەل ئەكەینەوە.
لەگەڵ رێزدا
شوان قەلادزەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان



PM:01:51:18/08/2015