ناوی 29 بەرپرسی تۆمەتبار بە گەندەڵی بڵاوكرایەوە

لە راگەیەنراوێكی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ناوی 29 بەرپرسی تۆمەتبار بڵاوكراوەتەوە‌و ئەوەش هاتووە كە 24 بەرپرسی دیكەش هێشتا لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.

لە راگەیەنراوەكەدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی دەسەڵاتی دادەری فیدڕاڵی عێراق ئەمرۆ بڵاوكراوەتەوە لەناو تۆمەتبارەكانداناوی چەندین بەرپرسی پلە یەكی تێدایە.

ناوەكان:

1- عبد الفلاح السودانی/ وەزیری پێشووی بارزگانی
2- احمد شیاع البراك/ سەرۆكی پێشووی دەستەی داواكاری موڵكیەت
3- لۆی حاتم العرس/ وەزیری پێشووتری گواستنەوە
4- حازم كگران الشعلان/ وەزیری پێشووتری بەرگری
5- ایهم السامرائی/ وەزیری پێشووتری كارەبا
6- احمد مرتچی الزهیری/ وەزیری پێشووتری گواستنەوە
7- سوسن علی الشریفی/ وەزیری پێشووتری كشتوكاڵ
8- حاتم كاڤم المیاحی/ سەرۆكی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی
9- اللوا‌و فارس البیاتی/ بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی وزەی كارەبا
10- سوسن جاسم التمیمی/ بەڕێوەبەری پێشووی گشتی بودجە و پڕۆگرامەكان
11- ناجح الخفاجی/ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی
12- عبد الكریم فجر/ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كۆمپاینای گشتی بارزگانی ئۆتۆمبێل
13- سعید اسماعیل حقی/ سەرۆكی پێشووی مانگی سوور
14- صباح الخزرجی/ بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بەرگری
15- حیدر كریم فهد السویدی/ ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران
16- علیوی فرحان راچی/ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بابل
17- سلیم محمد علی عبد الخالق/ بەڕێوەبەری پێشووی تۆماری خانوبەرەی بابل
18- حسین لعیوس صالح/ جێگری پارێزگاری زیقار
19- اللوا‌‌و محمد حمادی گاهر/ بەڕێوەبەری گشتی لە خاڵی گومرگی سەفوان
20- قیس محمد ال محمود/ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كۆمپانیای بەشەخۆراك لە وەزارەتی بارزگانی (بەوەكالەت)
21- نعیم عزیم السعیدی/ بەڕێوەبەری گشتی پێشوو لە وەزارەتی بارزگانی
22- خلیل عاصی اللامی/ بەڕێوەبەری گشتی پێشوو لە وەزارەتی بارزگانی
23- علی عباس غزیوی/ ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەربەلا
24- سبتی جمعە حسان/ بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بەشە خۆراك
25- عبد المناف شكر النداوی/ سەرۆكی پێشووی زانكۆی كەربەلا
26- فاروق حمید محمد حسین/ بەڕێوەبەری پێشووی كۆمپانیای چیمەنتۆی باشور
27- مرسال هاشم محمد الزیادی/ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسەنا
28- زینب رحیم عبد السرای/ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای واست
29- محمد سعدون سهر/ سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە



PM:04:44:20/08/2015