حاجی کاروان: کۆبوونەوەی پەرلەمان سازکرایە تۆزمان دەچوو بە ئاسماندا

پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی حاجی کاروان لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمان دەڵێت: ئەگەر خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بكرایە " تۆزی یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ لە هەولێر دەكرا بە ئاسمانا".


حاجی کاروان لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی NRT دا کە تایبەت بوو بە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، وتی: هەڕەشەی جدی هەبوون لەسەر پەرلەمان و ئەگەر کۆبوونەوە بۆ خوێندنەوەی دووەمی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی بکرایە تۆزی هەر چوار لایەنەکە دەچوو بەهەوادا.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەو ئازارو ئەشکەنجانە دەکات کە کادیرو ئەندامانیان لە ناوچەی بادینان رووبەرووی بوونەتەوەو بەدەیان کادیرو ئەندامیان چەندان جار دەستگیرکراون و لەبەندیخانەی ئینفرادی زیندانی کراون و چەند کادیری سەرکردایەتیان بۆتە قوربانی.
 
حاجی کاروان پێیوایە ئەگەر لایەنەکان بە تایبەتی چوار لایەنەکە  بیانەوێت یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکەنەوە،" دەبێت زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکەن چونکە ئەگەر ئەو دەنگدانە بێتە پەرلەمان وەك ئەوەی من ئاگام لێیە بارزانی دەنگی پێویست ناهێنێت."



AM:09:03:21/08/2015