سەماكاری بەناوبانگی بەڕەگەز ئەرمەنی سافیناز، لە فیلمێكی نوێدا ڕۆڵ دەگێرێت و دوو ئەستێرەی میسریش لەسەری دەیكەن بەشەڕ.
سافیناز لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی میسری سەعد سغەیر و مەحمود لەیسی بەشداری فیلمێكی نوێ دەكات بە ناوی (عیال حریفە)، و ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت، ئەمەش بەیەكەم ڕۆڵی سەرەكی ئەو سەماكارە دادەنرێت لەكارێكی سینەمایدا.
سیناریۆی فیلمەكە باس لە كچێك دەكات كە سافیناز ڕۆڵی دەبینێت و دوو كوڕیش پێی سەرسام دەبن كە سغەیر و لەیسین، بەهۆی سەرسامبونیشیان بەو كچە چەندین كێشە لە نێوانیاندا دروست دەبێت.
لەئێستادا وێنەگرتنی دیمەنەكانی فیلمەكە لە قاهیرە دەستی پێكردووە و بڕیارە لە جەژنی قورباندا لەسەر شاشەی سینەماكان نمایش بكرێت.