بەئامانجی رزگارکردنی ژمارەیەک گوند لە میحوەری داقوق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگە دەستی بە هێرشێکی بەرفراوان کرد.
سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە کوردستان بە سپی راگەیاند" سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٩/١١ لەچەند میحوەرێکەوە هێزی پێشمەرگە هێرشی کردە سەر گوندەکانی، تەلەرەبیعە و ئەلبومحەمەد و زەنکڵاو تەپەی دووسەر".
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد تا ئێستا پێشڕەوی بەردەوامە.
هێرشی ئەمڕۆش بە پاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمانان ئەنجام دەدرێت.