لەحیزبەکانی باشور تەنها گۆڕان بەشداری کۆنگرەی ئاک پارتی ناکات

پارتی دادو گەشەی تەیب ئۆردغان سبەی ٩/١٢ کۆنگرەی حیزبەکەیان سازدەکەن، حیزبەکانی باشور هەموویان لەسەر ئاستێکی بەرز بەشداری دەکەن، تەنها بزووتنەوەی گۆڕان نەبێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە تەنها بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکات و بەدەم ئەو داواتنامەیەوە نەچووە کە پارتی دادو گەشە ئاراستەی حیزبەکانی باشووری کوردستانی کردووە.

سپی هەوڵیدا هۆکاری ئەو بەشدارینەکردنە بزانێت، پەیوەندی بەچەند بەرپرسێکی گۆڕانەوە کرد، هیچ لێدوانێکی رەسمی دەستنەکەوت، ئەمە لەکاتێکدایە گۆڕان بەفەرمی هیچ بڵاوکراوەیەکی لەسەر ئەو پرسە بڵاونەکردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی هەریەک لە فازل میرانی نوێنەری پارتی و سەعدی پیرە نوێنەری یەکێتی، عەلی باپیر نوێنەری کۆمەڵ و عومەر مەحەمد نوێنەری یەکگرتوو بەشداری دەکەن.

بەشداری ئەو حیزبانە لە کۆنگرەی دادو گەشەی ئۆدوغان لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو مانگە ئەو حیزبە شەڕی لەگەڵ کوردا هەڵگیرساندۆتەوەو ناوبەناو لەرێگای فرۆکە جەنگییەکانەوە بە توندی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکرێت.



PM:09:10:11/09/2015